٩ ئازار ٢٠٢١ - ١١:٣٠
حکومەتی تورکیا لە کوردەکان دوژمن دروست دەکات

قلیچدار ئوغلوو ڕەخنەی لە هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە گرت و هۆشداری دایە ئەردۆغان بۆ ئەوەی خەریکە لە شارۆمەندە کوردەکان دوژمن دروست دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کەماڵ قلیچدار ئوغلو سەرۆکی حیزبی کۆماری خوازی گەل سەبارەت بە چاکسازییە ئابوورییەکانی ئەردۆغان کاردانەوەی نیشان دا. ئەو بە داکۆکی لە سەر ئەوەی کە ساز کردنی کار و پیشە دەبێ لە سەرووی بەرنامەکان بێت، وتی: ئەمڕۆ بە تێپەڕ بوونی 19 ساڵ لە حکوومەتی ئەردۆغان، زیاتر لە 10 میلیۆن بێکارمان هەیە.

ناوبراو لە وڵام بە هەواڵنێراندا وتی: ئەردۆغان گەیشتۆتە جێگایەک گەر ئیمە بڵێین شتێک سپییە، ئەو دەڵێت ڕەشە. خودا عەقڵی پێ بدات. عەشقی ئەو بۆ ئێخوانولموسلمین هیچ سوودێکی بۆی نییە.

قلیچدار ئوغلوو وتیشی: حکوومەت خەریکە لە شارۆمەندە کوردەکان دوژمن دروست دەکات واتا ئاشتی لە ناو دەبات. هەموو لە بنیات نان و گەشەی ئەم وڵاتە بەشدارین. ئێوە ناتوانن کۆمەڵگا پۆلێن بەندی بکەن. ناتوانن بە هۆی شۆناس، شێوەژیان و بیروڕا کەسێک بخەنە پەراوێزەوە.